به وێنه..داعش سه‌ڕی میسی ده‌په‌ڕێنێت و نێیماریش ده‌ستگیر ده‌كات
هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، نێیماریشی گرته‌وه
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كه و ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كان زیاتر ده‌بێت، له ئێستادا نێیماریش هه‌ڕه‌شه‌ی داعشی له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، وێنه‌یه‌كی لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی بڵاو كردۆته‌وه كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌م دوو یاریزانه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له وێنه‌كه‌دا، داعش سه‌ری مێسی په‌ڕاندووه و نێیماریشی ده‌ستگیر كردووه و له چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیدایه.
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، داعش هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستپێكردووه كه بڕیاره پاڵه‌وانێتییه‌كه له هاوینی ساڵی داهاتوو له 11 شاری رووسیا به‌ڕێوه بچێت.
