سه‌رۆكی یانه داڵكورد: ئامانجی داهاتوومان به‌شداریكردنه له چامپیۆنزلیگ
"هیچ یاسایه‌ك نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر لۆگۆیهكهمان"
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی داڵكورد بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بۆ خولی نایابی سویدی سه‌ركه‌وت، سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی ئه‌و یانه‌یه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان له هه‌نگاونان بۆ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت: هیچ یاسایه‌ك نابێته سڕینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر لۆگۆیهكهمان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ره‌مه‌زان كیزل سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی داڵكورد، له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كوردستان24، به‌هۆی گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی بۆ خولی نایابی سویدی پیرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان كرد، گوتیشی: ئه‌م یانه‌یه له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی 40 ملیۆن كورد ده‌كات.
ره‌مه‌زان كیزل، ڕه‌وه‌ندێكی كوردی باكووری كوردستانه و له سوید نیشته‌جێییه، له 2004 یانه‌ی داڵكوردی دامه‌زراند و دوای 13 ساڵ خه‌ونی گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی به خولی نایابی سویدی هێنایه‌دی.
سه‌رۆكی یانه‌ی داڵكورد ده‌ڵێت: ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕه‌فتاری داگیركه‌رانی كوردستان به‌ره‌و ئه‌ورووپا كۆچمان كرد، به‌ڵام بۆ هه‌موو دنیامان سه‌لماند له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر له خاك و وڵاتمان توانیمان داستانی گه‌وره تۆمار بكه‌ین و هه‌نگاوی گه‌وره هاوشانی وڵاتانی دنیا بهاوێژین.
ره‌مه‌زان كیزل، گوتیشی: من له تۆپی هیچ نازانم، به‌ڵام دروستكردنی یانه‌یه‌كی وه‌رزشیم به ده‌رفه‌ت زانی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی و ناو و ده‌نگی كوردستان بكه‌م و خزمه‌تی به یاریزانی كورد بكه‌م.
سه‌رۆكی یانه‌ی داڵكورد جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌وڵ بۆ ئه‌و شتانه ده‌دات كه هێشتا به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه، گوتیشی: ئێستا ئێمه ده‌ركه‌وتووین و خه‌ڵكانێكی زۆر له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاوكاریمان ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌رزی داهاتوو له خولی نایاب ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بكه‌ین، تا بتوانین بلیتی چامپیۆنزلیگ ببرین.
له باره‌ی ده‌نگۆی گۆڕینی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر لۆگۆی یانه‌ی داڵكورد، ره‌مه‌زان كیزل ده‌ڵێت: هیچ شتێك ناتوانێت رێگری له گۆڕینی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر لۆگۆی ئێمه بكات، چونكه سوید وه‌ك وڵاتانی توركیا، عێراق، ئێران و سووریا بیر ناكاته‌وه كه كوردستانیان داگیر كردووه و به‌ش به‌ش كردووه، له سوید كه‌س رێگری له سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گۆڕینی لۆگۆی داڵكورد ناكاته‌وه.
ناوی داڵكورد له چی هاتووه
ناوی یانەی داڵکورد لە داڵ و کورد پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.
داڵکورد کە 13 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەند پەنابەرێکی کورد لە سوێد دامەزرا، دوای بڕینی حەوت ئاستی جیاوازی خولەکانی سوێد، لە ساڵی داهاتووەوە و داڵکورد بەشداریی خولی نایابی سوێدی دەکات و لەوێوە رکابەریی بۆ بڕینی بلیتێکی یۆرۆپالیگ یان چامپیۆنزلیگ دەکات.
داڵکورد گەڕێک پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی سۆپێرتان بە گۆڵێکی راوێژ لاوان لە لە گایسی بردەوە و کوڕە کوردەکە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ داڵکورد بەدەستهێنا و بۆیەکەمجار یانەکە بۆ ریزی یانە نایابەکان سەردەکەوێت.