به‌ وێنه‌.. ئه‌و 5 یاریزانه‌ی له‌ ریال مه‌درید شكستیان هێنا

له‌ به‌رزترین ئاستی خۆیاندا هاتنه‌ ریال مه‌درید، به‌ڵام نزمترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد

ریال مەدرید له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو، له‌ كڕین و فرۆشتنی یاریزانان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی یاریزانان و گواستنه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بینیوه‌، بەڵام لە ڕابردوو ریال مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه‌وتۆته‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌، چەندین گرێبەست و ھەڵبژاردنی خراپی ئەنجامداوە، کە دوای ھاتنیان بوونەتە بارگرانیەکی زۆر بەسەر مێرێنگێ، لێرەدا دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو کە بۆ ریال مەدردید بێ سوودبوون.

جۆناسان ودگه‌یت، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ـ 2004
جۆناسان ودگه‌یت، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ـ 2004

1- جۆناتان ودگه‌یت: ئه‌م یاریزانه‌ كاتێك له‌ 2004 له‌ یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزییه‌وه‌ هاته‌ ریال مه‌درید، بەردەوام لە پەراوێزی پلانەکانی راھێنەردا بوو، به‌رده‌وامیش هاوڕێی پێكان بوو، لە یەکەم دەرکەوتنی بەھەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمار کرد و بە کارتی سووریش کرایە دەرەوە، دوای ئەنجامدانی 10 یاریی لەبێرنابیۆ، بووە خراپترین گرێبەستی مێژووی ریال مەدرید و یانەکەی جێھێشت.

ئانتۆنیۆ كاسانۆ، هێرشبه‌ری پێشووی ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید
ئانتۆنیۆ كاسانۆ، هێرشبه‌ری پێشووی ئیتاڵی یانه‌ی ریال مه‌درید

2- ئانتۆنیۆ کاسانۆ: ئه‌م هێرشبه‌ره‌ لەگەڵ یانه‌ی رۆما لە لوتکەدا بوو، دواتر ڕوویکردە مێرێنگێ و لە ژێر سەرپەرشتی راھێنەری ئیتالی فابیۆ کاپێلۆ لە ئیسپانیا یاریی دەکرد، بەڵام بەھۆی زیادبوونی کێشی و خراپبوونی ئاستی، مانەوەی لە پایتەختی ئیسپانیا کورت بوو.

یارامێندی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و ئێستای یانه‌ی ریال سوسیداد
یارامێندی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و ئێستای یانه‌ی ریال سوسیداد

3- ئاسێر یارامەندی: بە گرێبەستێکی گەورە له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو ڕوویکردە یانه‌ی ئاتریال مەدرید، بەڵام شکستی ھێنا لەوەی پێگەی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی بدۆزێتەوە، دواتر تێگەیشت کە مێرێنگێ لە تواناکانی ئەو گەورەترە.

دانیلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای مانچێسته‌ر سیتی
دانیلۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی ریال مه‌درید و ئێستای مانچێسته‌ر سیتی

4- دانیلۆ: ئه‌م یاریزانه‌ بەرگریكاری راستی بڕازیلییه‌، بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆوە لە پۆرتۆی پرتوگالی گوارزایەوە پایتەختی ئیسپانیا، بەو ئامانجەی ببێتە شوێنگرەوەی دانی کارڤاخال، بەڵام بەھۆی ئەو ھەڵە باوانەی ئەنجامی دەدا, کار گەیشتە ئەوەی تەنانەت رقیان لە ناویشی بێتەوە، به‌مه‌ش له‌ ھاوینی ڕابردووش یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ له‌ كۆڵ خۆی كرده‌وه‌ و ڕوویکردە مانچێستەر سیتی.

جۆلیان فۆبێرت یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید
جۆلیان فۆبێرت یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید

5- جۆلیان فۆبێرت: بە بڕیارێکی سەیر بڕیاری کڕینی بەرگریکەرە فڕەنسیەکە لە وێستھام یونایتد درا، بەڵام بەشێوەی خواستن ھاتە یانە پاشایەکە، کەچی تەنھا لە دوو یارییدا بەشداری کرد، ئه‌م یاریزانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لاواز بوو، ته‌نانه‌ت باوه‌ڕ به‌وه‌ نه‌ده‌كرا كه‌ یاریزانی ریال مه‌درید بێت.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم