ڤاڵڤێردی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌بڕێت
ڤاڵڤێردی: بیر له ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید ناكه‌مه‌وه
بارسێلۆنا دوای هه‌فته‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیك بلباو، ده‌چێته یۆنان له یاریگای كارایسكا و ده‌بێته میوانی ئۆڵۆمپیاكۆس، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆناش بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: له‌رێگه‌ی ئه‌م یارییه‌وه هه‌وڵی گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو ده‌ده‌ین، دڵخۆشیشم كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه یانه‌كه‌ی پێشووم، دڵنیام له‌و یاریگه‌یه هانده‌ران پێشوازیم لێ ده‌كه‌ن، چونكه نازناوم له‌گه‌ڵیان بردۆته‌وه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی ماسكیرانۆ ده‌ڵێت: ماسكێرانۆ هه‌وكردنێكی سووك له پێی هه‌یه و به‌هیوام له‌گه‌ڵ تۆماس فێرمایلن له یارییه‌كه ئاماده‌بن.
ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین سیاسه‌ت و تۆپی پێ له‌یه‌كتر دوور بخه‌ینه‌وه، خولی ئیسپانی زۆر سه‌خته به زه‌حمه‌ت له بلباومان برده‌وه، هه‌روه‌ها ریال دۆڕا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كسان بوو.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه بیر له ئه‌نجامی هیچ یانه‌یه‌ك ناكه‌ین، سه‌یری خۆمان ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك ئه‌نجامه‌كانی ریال مه‌درید و خاڵه‌كانی، پێویسته ته‌نیا بیر له بردنه‌وه بكه‌ینه‌وه.
بارسا له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می چامپیۆنزلیگ هه‌ر 3 یانه‌كه‌ی گرووپه‌كه‌ی له زه‌وی داوه و به 9 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه به بردنه‌وه به‌رامبه‌ر ئۆڵۆمپیاكۆس راسته‌وخۆ بارسا ده‌گاته قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ.
یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌م یارییه جارێكی دیكه ئینێستای له‌گه‌ڵ نابێت خۆردی ئه‌لبای باڵی چه‌پیش له دواین راهێنانه‌كان تووشی پێكان هاتووه و بۆ ئه‌م یارییه ئاماده نابێت به‌ڵام خافێر ماسكیرانۆ و تۆماس ڤێرمهلین له پێكان چاك بوونه‌ته‌وه و له‌م یارییه ناویان له لستی ڤالڤێریدی دایه.
ئۆڵۆمپیاكۆس له خولی نێوخۆیی دوای تێپه‌ڕینی 9 گه‌ڕ به 14 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگیش هیچ خاڵێكی نییه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر له كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاوایی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات.
