بەڤیدیۆ.. خولەکێکی سەرشێتانەی زیادکراوی یارییەک دەیسەڵمێنێت لە تۆپی پێ هیچ شتێک مسۆگەر نییە
ئەم یارییە سەرنجی کاسیاسی راکێشاوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی ئەم یارییەیە
K24- هەولێر
لە یارییەکی تۆپی پێ لە بەریتانیا لە دوایین خولەکەکان رووداوی سەیر و باوەڕپێنەکراو روودەدەن و جارێکی دیکە ئەوە دەسەڵمێنن کە لە تۆپی پێ هیچ شتێک مسۆگەر نییە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یاریی نێوان پادیهام و وایدنێس لە ریزی خولە ئاست نزمەکانی ئینگڵانددا، لە ماوەی 59 چرکە چەند رووداوێکی سەیر و تراژیدی روودەدەن و لە کۆتاییدا پادیهام یارییەکە یەکسان دەکاتەوە و هەردوو یانە 3-3 بەرامبەر دەبن.
تاکو کاتی زیادکراوی یارییەکە وایدنێس بە ئەنجامی 3-1 لە پێشەوەبوو، بەڵام لە خولەکی 92 یانەی پادیهام گۆڵی دووەم تۆمار دەکات و ئەنجامی یارییەکە بۆ 2-3 دەگۆڕێت، کەچی لە هێرشێکی پێچەوانەدا وایدنێس زۆر نزیک دەبێت گۆڵی چوارەم و یەکلاکردنەوە تۆمار بکات، بەڵام یارییەکە درێژە دەکێشێت و یاریزانانی وایدهام هێرشێکی دیکە رێکدەخەنەوە و لە خولەکی 93 گۆڵی بەرامبەربوون تۆمار دەکەن و تەنیا لە ماوەی خولەکێک دوو گۆڵ دەکەن و خاڵێک لە یارییەکە بەدەست دەهێنن.
ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ئێستای پۆرتۆی پۆرتوگاڵی لە تویتەر ستایشی ئەم یارییەی کردووە و نووسیویەتی من حەز بەم جۆرە یارییانە دەکەم.
