پارەی رووسنەفت دەگاتە كوردستان
رێككەوتنی ھەرێمی كوردستان و رووسنەفت دەچێتەواری جێبەجێكردنەوە
K24 - ھەولێر
رووسنه‌فت ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا، یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته هه‌رێمی كوردستان و دواتریش دوو ملیار دۆلاری دیكه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی باس‌نیوز، له ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا و به پێی گرێبه‌ستی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی، كۆمپانیاكه یه‌ك ملیار دۆلار ده‌داته هه‌رێمی كوردستان.
بریاره ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، گرێبه‌ستی بواری نه‌وتی و گازی هه‌رێمی كوردستان و رووسنه‌فت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جگه له‌و ملیار دۆلاره، كۆمپانیا رووسیه‌كه، دوو ملیار دۆلاری دیكه‌ش ده‌داته هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی پاره بۆ بانكه‌كان و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی.