به‌ ڤیدیۆ.. له‌ نێو 10 ملیۆن یاریزان، به‌هره‌مه‌ندێك ده‌ركه‌وتووه‌ جیهانی سه‌رسام كردووه‌

به‌ میراتگری مێسی ده‌ناسرێت، به‌ نێیماری نوێ ناوی ده‌ركردووه‌

له‌ وڵاتی به‌رازیل ساڵانه‌ 10 ملیۆن یاریزان له‌ په‌یمانگا و ئه‌كادیمیاكانی تۆپی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن و پێده‌گه‌یه‌ندرێن، له‌ نێوان ئه‌م هه‌موو یاریزان ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك به‌ نێوی ماركۆ ئانتۆنیۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه له‌ ڕووی كۆنترۆڵكردنی تۆپ جیهانی سه‌رسام كردووه‌.

مارکۆ ئانتۆنیۆ ئەو مندالە بەهرەمەنده‌ 4 ساڵانه‌ برازیلیەیە کە بە بەهرەکەی لە کۆنترۆل کردنی تۆپ و باش یاریکردنی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی برازیل و چەندین یانەی ئەم وڵاتەش بە داهاتووی تۆپی پێ وڵاتەکەیانی دەزانن و بۆیەش لە ئێستاوە رکابەری لەسەر ئەو یاریزانە دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی گرانبەهای لەگەڵدا بکەن.

ماركۆ به‌ به‌هره‌كان و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌خشیوه، به‌شێك له‌ میدیاكان به‌ میراتگری مێسی وه‌سف ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشان به‌ نێیماری نوێ ناوی ده‌به‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، به‌شێك له‌ میدیاكانی به‌رازیل ئه‌م منداڵه‌ به‌ رۆناڵدینهۆی نوێ داده‌نێن، له‌ ئێستادا یانه‌ی كۆرنشیانزی به‌رازیلی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌م منداڵه‌ بچووكه‌ واژۆ كردووه‌ و چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ له‌ ئه‌ورووپاوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵن.