پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، پێكانه ترسناكه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت
"مێسی پێكانێكی ترسناكی هه‌یه و نه‌یدركاندووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا كاتی یارییه ئاگرینه‌كه‌ی دێربی مه‌دریدی له نێوان دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی لالیگا، رۆژی 18ـی مانگی داهاتووی بۆ یاریی نێوان (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید) ده‌ستنیشان كردووه كه بڕیاره یارییه‌كه له میانه‌ی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا له یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ به‌ڕێوه بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، فێرناندێز بۆربلان نزیكترین به‌ربژێره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری دێربی مه‌درید.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له پۆلێنی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت، به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا دووره.
.jpg)