پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، پێكانه ترسناكه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كرێت
"مێسی پێكانێكی ترسناكی هه‌یه و شاردویه‌تییه‌وه"
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا، پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئۆلێمپیاكۆس، پێكانێكی ترسناكی مێسی ئاشكرا ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مێسی ئازارێكی زۆری له ڕانی دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌یدركاندووه.
لیۆنێل مێسی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له یاریگه‌ی (سان مامێس) پێش یارییه‌كه‌ی ئاتڵێتیك بلباو گیراوه كه به ڕوونی دیاره ئازاری له ڕانی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مێسی له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی له ئه‌سینا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئۆلێمپیاكۆس ده‌ركه‌وتووه كه ئازاره‌كه‌ی ڕانی كۆتایی نه‌هاتووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، مێسی پێكانی هه‌یه، به‌ڵام له ترسی نه‌شته‌رگه‌ری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌كان نایه‌وێت داببڕێت و به ناچاری به ئازار و پێكانه‌وه یاری ده‌كات.
لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خوله‌ك داببڕێت به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له لالیگا و چامپیۆنزلیگ كردووه، له ئێستادا به 12 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه.
