ماڕادۆنا ھێرش دەکاتە سەر سامپاولى و به دهجالی ناودهبات
ماڕادۆنا: هیچ كاتێك ئهو سامپاولییه دهجالهم خۆشنهویستووه
دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا، ئهفسانه و راهێنهری پێشووی ههڵبژاردهی تانگۆ، زۆر بە توندی ھێرش بۆ سەر خۆرخێ سامپاولی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەبات و بە دەجالی ناوی دەبات.
ئهمڕۆ سێشهممه، 31 ئۆكتۆبهری 2017، دیێگۆ ماڕادۆنا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (كلاران) من ھیچ رۆژێک دەجالەکانم خۆشنەویستووە.
ماڕادۆنا كه پێشتر 1986ـی بۆ تانگۆ بردۆتهوه، ئاماژەی بۆ ئهوهش كردووه كه له 2016 پەیوەندی بە سامپاولی کردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی ھاوبەش کە ئەوكات لە یانەی سێڤییا بوو.
ماڕادۆتا گوتیشی: کاتێک سامپاولی بۆ ھەڵبژاردەی تانگۆ بانگھێشتکرا بە تەواوی منی لە بیرکرد، منیش ئامادەنیم لەپاڵ کەسێک کار بکەم کەوا ھەست بکات بەسەر مندا سەرکەوتووە.
مارادۆنا پێشتر لە نێوان ساڵانی 2008 تا 2010 راھێنەرایەتی ئارجێنتینای کردووە، زووتریش رەخنەی گرتووە لە دەستنیشانکردنی سامپاولی وەک راھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتیمانەکەی، بە تایبەتیش لە دواین یاریی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بەرامبەر ئێکوادۆر، زۆر بە توندی ھێرشی کردە سەر سامپاولی و بە راھێنەرێکی شکستخواردووی ناوبرد.
دیێگۆ، ئاماژەی بە ھاتریکەکەی لیۆ مێسی کردووه و دهڵێت: هیچ گومانی تێدا نییه، ئهوهی تانگۆی بۆ مۆندیال سهرخست مێسی بوو نهك سامپاولی، کە دوای چەند شکستێکی لهسهریهك خەریک بوو تیپەکەی له مۆندیالی رووسیا بێبەش بکات کە لەوەتەی 1970ـهوه دانەبڕاوە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
.jpg)