"ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دایه"
هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و له مه‌ترسیدایه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه به ئاسانی توڕی یانه‌كه‌یان دهههژێندرێت و چه‌ندان كاراكته‌ری گرینگ له‌م هێڵه نابیندرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كایلۆ ناڤاسی گۆڵپارێز و رافایل ڤاران و دانی كارڤاخاڵ هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید له مه‌ترسیدایه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی تۆتێنهام به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید راگه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئاماده‌نه‌بوونی به‌رگریكاره‌كانی ریال مه‌درید له یارییه‌كی ئه‌مشه‌و كێشه بۆ هێڵی به‌رگری دروست ده‌كات، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی تۆتێنهام خاوه‌نی چه‌ندان یاریزانی كاریگه‌رن له هێڵی پێشه‌وه و ناوه‌ند تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ریان تێدایه.
یانه‌كانی تۆتێنهام و ریال مه‌درید دوای شكسته قورسه‌كانیان لە خولی نێوخۆی وڵاتەكەیان بۆ دووەم جار رووبەروو دەبنەوە و شەڕی پێشه‌نگی كۆمەڵەكەیان گه‌رمتر ده‌كه‌ن، له یاریی چوون له مه‌درید به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، ئه‌مشه‌ویش له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
