فێرناندۆ یۆرێنتی هه‌ڕه‌شه له ریال مه‌درید ده‌كات
له گفتووگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كوردستان24 باسی چامپیۆنزلیگ ده‌كات
فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌توانن له چامپیۆنزلیگ به‌سه‌ر ریال مه‌دریدی ركابه‌ریان سه‌ركه‌وتوو بن.
شوكر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا، گفتووگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری ئیسپانی یانه‌ی تۆتێنهام ئه‌نجامداوه.
یۆرێنتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌توانن له‌سه‌ر پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان شه‌ڕی ریال مه‌درید بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگ هه‌وڵ ده‌ده‌ین، هه‌رچۆنێك بێت نامانه‌وێت به‌ده‌ستبه‌تاڵی ماڵئاوایی له وه‌رزی 2017 ـ 2018 بكه‌ین.
یۆرێنتی له هاوینی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام كرد، ده‌شڵێت: خۆشترین ساتی وه‌رزشیم ئه‌و 2 ساڵه بوو كه له لالیگا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو به‌سه‌رم برد.
یۆرێنتی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بووه، یاری بۆ یانه‌كانی یوڤێنتۆس، سێڤییا و سوانزی سیتی كردووه.
