عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی راگرت
به‌غدا و ئه‌نقه‌ره نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی راگرت و تاوه‌كو ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی روون نییه.
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رایگه‌یاندووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن و به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا, هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی راگرتووه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووه, راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت, په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه نییه.
هاوكات میدیا عه‌ره‌بییه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ناكۆكن له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كهركوهكهوه و نه‌یانتوانیوه رێكبكه‌ون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و دوێنێ سێشەممە سێ سه‌د و چل هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كردووه.