مێسی پێشبینی ده‌كات نێیمار په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات
مێسی پێیوایه له ریال مه‌درید نێیمار ده‌بێته میراتگری كریستیانۆ
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نێیمار به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كردووه، به‌ڵام هێشتا داهاتووی ئه‌م یاریزانه سه‌ردێری میدیاكانی جیهانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه نێیمار له ده‌رگه‌ی ریال مه‌دریده‌وه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه لالیگا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی نێیمار له پاریس سانجێرمان درێژ نابێت و پێیوایه نێیمار له 2 تا 3 وه‌رزی داهاتوو رووده‌كاته ریال مه‌درید و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی نێیماره و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی پی ئێس جی هه‌یه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێك تا هاوینی 2022 په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له 12 یاری ده‌ستپێكی خۆی له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه نێیمار 11 گۆڵی كردووه و رۆڵی له دروستكردنی 9 گۆڵی دیكه‌ش هه‌بووه.
.jpg)