داگیركردنی كهركووك رێژەی ههناردهی نهوتی عێراقی كەمكردووەتەوە
پێگهی عێراق له بازاڕی وزهدا دووچاری مهترسی بووەتەوە
K24 - ھەولێر
ھەناردەی نەوتی عێراق بەھۆی داگیركارییەكانی سەر كوردستان بەرێژەی 7% داكەوتووە ،ئەوەش زیانی بە ئابووری ئەو ولاتە داوە.
بەگوێرەی ئاژانسی بلۆمبێرگ، دوای ھێرشەكەی حەشدی شەعبی بەسەر كوردستان و داگیركردنی كەركووك، ھەناردەی نەوتی عێراق بەرێژەی 7% داكەوت.
بەگوێرەی ھەواڵی ئەو ئاژانسە، پێشتر ھەناردەی نەوتی عێراق نزیكەی 4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە، كەچی ئێستا 3 ملیۆن و 720 ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە، ئەوەش بەھۆی راوەستانی ھەناردەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور.
ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی عێراق ھەناردەی نەوتی باشووری زیادكردووە، تاوەكو قەرەبووی ئەو كەمكردنەوەیە بكات، ھاوكات دوێنی چوارشەممەش وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی بڵاوكردەوە، كە لەگەڵ توركیا رێكنەكەوتوون بۆ ھەناردەكردنەوەی نەوتی كەركووك بۆ بەندەری جەیھان.