بەغدا: بە رادەستکردنی دەروازە سنوورییەکان و داهاتی نەوت مووچە رەوانە دەکەین
داوایەك لە حكومەتی ھەرێم دەكات
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی مووچە رەوانە بکەین، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییەکان و داهاتی نەوت رادەستی بەغدا بکات.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، حکومەت سوورە لەسەر رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پلەیەك، کە هاوشێوەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکە بێت، بەڵام دەبێت سەرەتا وردبینی بە تۆماری ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانە لەنێو لیستەکەدا دەربهێندرێن، کە دوو مووچەیان هەیە، هەروەها دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییەکان و داهاتی نەوت رادەستی بەغدا بکاتەوە، بۆئەوەی حکومەت مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات.