رۆژنامه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ئاشكرا كرد
خه‌ریكه چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته ڕاستی
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی خستۆته سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له مێژه پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار داڕشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار له‌وكاته‌ی له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی بوو، پێرێز هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا بوو، به‌ڵام دواجار یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گره‌وه‌كه‌ی له یانه مه‌دریدییه‌كه برده‌وه و نێیماری په‌ڵكیشی كامپ نوو كرد.
رۆژنامه بریتانیاییه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه نێیمار پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، پێرێز هه‌وڵی دابوو نێیمار به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید رازی بكات، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویكرده پاریس سانجێرمان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارودۆخی ئێستای ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی نێیمار زۆر به‌پێویست ده‌زانێت، له‌م پێناوه‌یشدا پێرێز په‌یوه‌ندی به باوكی نێیمار دا سیلڤا كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و ره‌خساندنی گفتووگۆ ده‌كات.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێك تا هاوینی 2022 په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له 12 یاری ده‌ستپێكی خۆی له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه نێیمار 11 گۆڵی كردووه و رۆڵی له دروستكردنی 9 گۆڵی دیكه‌ش هه‌بووه.
