له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ژاپۆن رێگه‌نادات په‌نابه‌ران له هه‌موو كه‌رتێكدا كاربكه‌ن
وێڕای پێویستی به ده‌ستیكار
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای پیری كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌ڵام ژاپۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه كرێكارانی بیانی و په‌نابه‌ران، له ته‌واوی كه‌رته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كار بكه‌ن.
حكوومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاندووه، به توندترین شێوه رووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه ده‌وه‌ستنه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ كاركردن روویان له‌و وڵاته كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده نین هه‌لیكار بۆ ئه‌و كه‌سانه بڕه‌خسێنن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه مافی كاركرنیان هه‌یه كه به‌شێویه‌كی یاسایی هاتوونه‌ته ژاپۆن و له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا جۆریی كاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه سینورداره و نابێت له‌هه‌موو جۆره كه‌رتێكدا كاربكه‌ن.
بڕیاره‌كانی ژاپۆن بۆ پاراستنی ده‌ستی كاری نێوخۆییه به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست كه‌می هێزی كاریی گه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنێت و كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ی به‌ره‌و پیربوونێكی "مه‌ترسیدار" ده‌ڕوات.