به ڤیدیۆ... له به‌رازیل كچه یاریزانێك، توڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنیت
به نێیمار سه‌رسامه و توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له یاریكردن هه‌یه
ئاریانا دۆس سانتۆس، كچه یاریزانێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵه‌ی به‌رازیلییه، به‌هۆی به‌هره‌ی هونه‌ری له یاری تۆپی پێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندووه.
ئاریانا به‌هره‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له كۆنترۆڵكردن تۆپ و بڕینی یاریزانانی هه‌یه، به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی درێسی ژماره (10) ده‌پۆشێت.
ئاریانا به‌هۆی نماییش و دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی به تۆپ، له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك زیاتر له 265 هه‌زار لایكی هه‌یه، له ئینستاگرامیش خاوه‌نی 65 هه‌زار فۆلۆوه‌رزه.