عێراق لە رێگەی بۆرییەكی دیكەوە نەوتی كەركووك ھەناردەی توركیا دەكات

لێكۆڵینەوە لەبارەی بۆرییە نوێیەكە دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، لە ھەوڵداین بۆری نەوتی كەركووك بۆ جەیھان بگوازینەوەو لەرێگەی پارێزگاكانی سەلاحەدین و نەینەوادا نەوت ھەناردەی جەیھان دەكەین.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەكدا بڵاویكردەوە، لەئێستاوە تیمەكانی ئەندازیاری و ھونەری سەرقاڵی پێكھێنانی لیژنەكەن بۆ لێكۆڵینەوە  لەبارەی ئەو بۆریییە نوێیەی كە دەبێتە جێگرەوەی بۆری نەوتی كەركووك كە نەوت ھەناردەی بەندەری جەیھانی توركیا دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق و توركیا پەرە بە پەیوەندییە ئابووریەكانیان دەدەن بەتایبەتی لەبواری نەوت و گازدا، لەھەمانكاتدا جگە لە كۆمپانیای نەوتی سۆمۆ ھیچ كۆمپانیا و لایەنێكی دیكە بۆی نییە، مامەڵە بە نەوتی كەركووك و شوێنەكانی دیكەوە بكات.