كارۆلین ڤۆزنیاكی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كرد
هاوسه‌ری پێشووی یاریزانی گۆڵف بوو، هی ئه‌مجاره ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكایه
كارۆلین ڤۆزنیاكی خانمه تێنسزانی دانماركی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دێڤید لی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكی راگه‌یاند.
دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی ماسته‌رزی كۆتایی وه‌رزی خانمان له هه‌فته‌ی رابردوو، كارۆلین ڤۆزنیاكی بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كرد و هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌شی دێڤید لی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكایه.
ئه‌م خانمه دانماركیه له تویته‌ری خۆی به‌ستنی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی خۆشترین رۆژی بووه كه (به‌ڵێ)ـی بۆ هاوسه‌رگیری كردووه.
ڤۆزنیاكی دووه‌مجاره هاوسه‌رگیری ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی2014 له رۆری ماكلرۆی یاریزانی گۆڵف جیابووه‌وه.
