توركیا هاورده‌ی گاز له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاد ده‌كات

وه‌زیری وزه‌ی توركیا: به‌ بۆری گازی هه‌رێمی كوردستان ‌هاورده‌ ده‌كه‌ین

K24 - ئیستانبوڵ

حکوومەتی تورکیا رایدەگەینێت، لەپاش ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ئەمنی ئێستای هەرێمی کوردستان، دەست بەجێ دەست بەراکێشانی بۆرییەکی نوێی  گوازراوەی گازی کوردستان بۆ تورکیا دەکرێت، بەرات ئەلبەیراق، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیاش  لە چوارچێوەی بەرێوەچوونی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گاز کە لە ئیستانبوڵ بەرێوەدەچێت ئەوەی خستەروو، وڵاتەکەی هەوڵدەدات سەرچاوەی هاوردەکردنی گاز زیاتر بکات و لەو باریەشه‌وە چەند گرێبەستێکی واژوو کردووە.