بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات
ئه‌مشه‌و هانده‌ران داوای شیرینی له لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن
یانه‌ی بارسێلۆنا لە گەری یازدەهەمی لالیگا میوانداریی یانه‌ی سێڤییا دەکات، هانده‌رانیش داوا له لیۆنێل میسی ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و به هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه شیرینی رۆژی له دایكبوونی تیاگۆی كوڕی پێشكه‌ش به هانده‌ران بكات.
لیۆنێل مێسی گۆڵکاری یانه‌ی بارسێلۆنا كه به 12 گۆڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه، ئه‌مشه‌و یاری ژمارە 600 لەگەڵ یانەکەی ئەنجام دەدات و ئەو یاریزانەش لە کۆی21 یاری بەرامبەر ئەندەلوسەکان23 گۆڵی کردووە.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له لالیگا، دوای تێپه‌ڕبوونی 10 یاری هێشتا تامی شكستی نه‌كردووه و به 28 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و به 28 گۆڵیش خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ره و ته‌نیا 3 گۆڵیشی لێكراوه، به‌مه‌ش خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی بهگرییه له‌م وه‌رزه.
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی سێڤییا، له تواناكانی (ئاندرێس ئینیێستا، ئاندری گۆمێز، عوسمان دێمبلی و رافینها) به‌هۆی پێكانه‌وه بێبه‌ش ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی سێڤییا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی بارسێلۆنا، گابرێل میركادۆی به‌هۆی پێكانه‌وه له ئه‌ژنۆی راستی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه به‌هۆی پێكانه‌وه هه‌ریه‌ك له خواكین كۆریا، بانگیا، سارابیا، نیكۆلاس باریخا، دانیێل كاریكۆ و والته‌ر مۆنتۆیا) له‌ده‌ست بدات.
بارسێلۆنا و سێڤییا 38 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، بارسا 25 جار براوه بووه، 7 جار تووشی شكست هاتووه كه تێیدا دوو یاری له نێو یاری كامپ نوو بووه كه بارسا تووشی دۆڕان بووه.
