به به‌ڵگه، مێسی ده‌بێته بكوژی یانه‌ی سێڤییا
ئه‌م ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مجار بێت بیزانیت
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می لالیگا، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:45 خولهك له كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به ناوبژیوانیه‌تی خۆزێ لویز گۆنزالێز میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات، لیۆنێل مێسی ـیش به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه بكوژی یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه بووه.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه:
ـ سێڤییا دوای 17 دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له كامپ ن‌و ده‌وێت
ـ سێڤییا له دوایین 14 یاری له كامپ ن‌و ته‌نیا دوو خاڵی وه‌رگرتووه
ـ بارسێلۆنا له دوایین 17 یاری لالیگا نه‌دۆڕاوه (16 بردنه‌وه، 1 یه‌كسان بوون)
ـ له دوایین 10 یاری نێوانیان 40 گۆڵ كراوه (4 گۆڵ/یاری)
ـ بارسێلۆنا یه‌كه‌مجاره له 10 گه‌ڕی سه‌ره‌تای لالیگا ته‌نیا 3 گۆڵی لێبكرێت
ـ سێڤییا دوای ریال بێتیس زۆرترین گۆڵی له كامپ نوو لێكراوه (73 یاری، 203 گۆڵ)
ـ بارسێلۆنا 9 جار تۆپی له ستوونی گۆڵ داوه و هه‌شتیان له‌لایه‌ن مێسی بووه
ئه‌مشه‌و مێسی ده‌یكاته 600 یاری
میسی ئه‌مشه‌و یاری ژمارە 600 له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان به درێسی بارسێلۆنا ئەنجام دەدات
ـ مێسی له لالیگا له 392 یاری 361 گۆڵی كردووه و 140 ئاسیستی هه‌یه
ـ مێسی له چامپیۆنزلیگ له 119 یاری له 97 گۆڵ و 26 ئاسیستی هه‌یه
ـ مێسی له جامی شای ئیسپانیا، له 62 یاری، 44 گۆڵ و 25 ئاسیستی هه‌یه.
ـ مێسی له سووپه‌ری ئیسپانیا، له 17 یاری، 13 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.
ـ مێسی له مۆندیالی یانه‌كان، له 5 یاری، 5 گۆڵی كردووه و یه‌ك ئاسیستی هه‌یه.
ـ مێسی له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، به‌شداری 4 یاری كردووه، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.
مێسی بكوژی سێڤییایه
لیۆنێل مێسی له مێژووی خۆیدا زۆرترین گۆڵی له یانه‌ی سێڤییای كردووه و زۆرترین جاریش ستوونی یانه‌ی ئه‌نده‌لووسییه‌كه‌ی هه‌ژاندووه،.
30 یاری
29 گۆڵ
10 ئاسیست
2 هاتریک
19 گۆڵ/ کامپ ن‌و
10 گۆڵ/ سانچێز پیز خوان
22 بردنەوە
3 دۆڕان
یه‌كێك له دیارترین ئاماره‌كان، تایبه‌ت به ئیدواردۆ پێرێزۆی راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی سێڤییا كه له مێژووی خۆیدا وه‌ك راهێنه‌ر 6 جار رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا بۆته‌وه و تووشی هیچ یه‌كسانبوونێك نه‌هاتووه، 3 یاری بردۆته‌وه و 3 یاری دۆڕاندووه.
.jpg)