به ڤیدیۆ.. خراپترین ئه‌و رووداوانه‌ی مێژووی تۆپی پێیان شه‌رمه‌زار و ناشرین كرد
ده‌یان ئه‌ستێره به‌هۆی ئه‌و دیمه‌نانه كه‌وتوونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه
رووداوه‌كه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری، پاتریس ئێڤرای به‌رگریكاری مارسیلیا كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین له هانده‌رێكی تیپی به‌رامبه‌ری دا، به‌مه‌ش ئه‌م دیمه‌نه ده‌یان رووداوی دیكه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی نێو یاریگه‌كانی به‌بیر هانده‌ران هێنایه‌وه، كه پێشتر چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه به‌هۆی ره‌فتاری ناشرین كه‌وتوونه لیستی ڕه‌ش.
پاتریس ئێڤرا، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان له یۆرۆپا لیگ به‌هۆی لێدان له هانده‌رێكی تیپی به‌رامبه‌ر به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، له كاتێكدا ناوی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌شی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ره‌قتاره ناشرینه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ناچار كرد دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌شی هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
پێشتر له یاریگه وه‌رزشییه‌كان چه‌ندان دیمه‌نی دیكه‌ی ناشرین روویداوه، ته‌نانه‌ت ئه‌ستێره ناسراوه‌كانی پێشوو و ئێستاش له‌م هه‌ڵسوكه‌وته ناوه‌رزشییانه بێبه‌ری نه‌بوون.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ناشرینترین ئه‌و دیمه‌نه وه‌رزشییانه خراوه‌ته ڕوو كه مێژووی تۆپی پێیان شه‌رمه‌زار كردووه.