راهێنه‌ری سێڤییا به داڕشتنی پلانێك ته‌حه‌دای مێسی ده‌كات
ئیدواردۆ بێرێزۆ: من حه‌ز به چاودێریكردنی هیچ یاریزانێك ناكه‌م
راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا، پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له دژی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پلانێكی بۆ راگرتنی مێسی داڕشتووه.
له پرێس كۆنفرانسێكدا تایبه‌ت به رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا، ئیدواردۆ بێریزۆ، راهێنه‌ری ئارجێنتینایی یانه‌ی سێڤییا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه حه‌ز به‌وه ناكات كه ته‌نیا تاكه یاریزانێك بخاته ژێر چاودێری و كۆنترۆڵكردنه‌وه، ده‌شڵێت: راسته لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام نامه‌وێت به ته‌نیا هیچ یاریزانێك بۆ راگرتنی ته‌رخان بكه‌م.
ئیدواردۆ بێریزۆ گوتیشی: ئێمه ده‌زانین كه مێسی له ڕووی تاكه‌كه‌سییه‌وه یاریزانێكی بێوێنه‌یه و زۆرجاریش به ته‌نیا یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بردووه، به‌ڵام ئێمه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مێسی چاره‌سه‌رێكمان دۆزیوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌سته به ڕۆڵی به كۆمه‌ڵ.
راهێنه‌ری سێڤییا، نایشارێته‌وه كه یارییه‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو زۆر قورس ده‌بێت، ده‌شڵێت: زۆرجار به هیوایه‌كی زۆره‌وه ده‌چیته نێو یاریگه‌ی كامپ نوو، به‌ڵام به‌هۆی دیمه‌نه‌كانی یارییه‌كه و جۆش و خرۆشی هانده‌ران تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌بیت و سه‌رجه‌م پێشبینییه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
ئیدواردۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر بارسێلۆنا دروست كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی زیره‌كانه كاریگه‌ری له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌ی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه.
ئیدواردۆ بێریزۆی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، 3 وه‌رزی رابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ تێپه‌ڕ كرد، ئه‌م وه‌رزه‌ش شوێنی خۆرخی سامپاولی گرته‌وه، له مێژووی خۆیدا وه‌ك راهێنه‌ر 6 جار رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا بۆته‌وه، هیچ جارێك نه‌كه‌وتۆته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، 3 شكست و 3 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
.jpg)