نرخی نەوت 61 دۆلاری تێپەڕاند

بازاڕی نەوت دەبوژێتەوە

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركردوو،  یەك بەرمیل نەوت جۆری برێنت 62 دۆلاری تێپەڕاند.

لە ئاڵوگۆڕەكانی بازاڕی نەوتدا، بەكاریگەری پاڵپشتی لە درێژكردنەوەی ماوەی رێككەوتنەكەی ئۆپێك و  دابەینی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 62 دۆلارو 10 سەنت و نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش گەیشتە سەرووی 55 دۆلارو 65 سەنت.

بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت لە ئۆپێك، كۆكن لەسەر ئەوەی درێژە بە رێككەوتنەكەی ئۆپێك بدرێت بۆ ماوەی 9 مانگی دیكە، ئەمەش وایكرد تارادەیەك بازاڕی نەوت بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.