نرخی نەوت 61 دۆلاری تێپەڕاند
بازاڕی نەوت دەبوژێتەوە
K24 - ھەولێر
نرخی نەوت لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركردوو، یەك بەرمیل نەوت جۆری برێنت 62 دۆلاری تێپەڕاند.
لە ئاڵوگۆڕەكانی بازاڕی نەوتدا، بەكاریگەری پاڵپشتی لە درێژكردنەوەی ماوەی رێككەوتنەكەی ئۆپێك و دابەینی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 62 دۆلارو 10 سەنت و نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش گەیشتە سەرووی 55 دۆلارو 65 سەنت.
بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت لە ئۆپێك، كۆكن لەسەر ئەوەی درێژە بە رێككەوتنەكەی ئۆپێك بدرێت بۆ ماوەی 9 مانگی دیكە، ئەمەش وایكرد تارادەیەك بازاڕی نەوت بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.