تۆتاڵ له ترسی ئیداره‌ی تره‌مپ نوسینگه‌یه‌ك له واشنتن ده‌كاته‌وه
ترسی هه‌یه گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه
K24 - ھەولێر
له پێناوبهردهوامبوونی كاره‌كانی له ئێران، كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی نوسینگه‌یه‌كی له واشنتن كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای تۆتاڵ، بۆ رازیكردنی ئیداره‌ی تره‌مپ و رێگری نه‌كردنی ئه‌مریكا له‌كاركردنی له ئێران نوسیگهیهكی تایبه‌تی له ئه‌مریكا كردووه‌ته‌وه، كاری نوسینگهكهش به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كۆمپانیاكانی بواری وه‌زی ئه‌مریكا.
پاتریك بۆیان سه‌رۆكی جێبه‌جێ كاری كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ل په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامداین و پابه‌ندین به‌و گه‌مارۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئێران داندراون.
گوتیشی، بڕی ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاریش له دروستكردنی كارگه‌یه‌كی پترۆكیمیاوی له ولایه‌تی تكساس خه‌رج ده‌كه‌ین.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی تۆتاڵ بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا رێگری نه‌كات له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه به به‌های 5 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران واژووی كردوون.