كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دوورخرایه‌وه‌

هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی كریستیانۆ دیار نییه‌

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتوو، بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا كریستیانۆی رۆناڵدۆی دوروخستۆته‌وه‌.

فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ دوو یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، له‌ لیسته‌كه‌دا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید نابیندرێت و هۆكاره‌كه‌شی دیار نییه‌.

فێرناندۆ سانتۆس، راهێنه‌ری پورتوگال بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ بانگهێشتی (ئه‌ندرێ سیلڤا ـ میلان)، (بروما ـ لایپزیگ)، (ئێدێر ـ لۆكۆمۆتیڤ)، (گێلسن مارتینێس ـ لیسبۆنا)، (گۆنزالۆ ـ ڤالێنسیا)، (رۆنی لۆپێس ـ مۆناكۆ) كردووه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كه‌ به‌ به‌رازیلی ئەورووپا ناسراوه‌ لە دوو یاری دۆستانە بە مەبەستی ئامادەکاری زیاتر بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا رووبەرووی هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و سعوودیا دەبنەوە.