وه‌زيرێكى سعووديه: له ئاسيا گۆڕانكارى گه‌وره رووده‌ده‌ن
ئاسايشى وزه ده‌كه‌وێته مهترسييهوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى وزه و پيشه‌سازى و سامانى كانزاى عهرهبستاى سعووديه، خالد عه‌بدولعه‌زيز فالح رايگه‌ياند، له كيشوه‌رى ئاسيا گۆڕانكارى گه‌وره له بوارى وزه رووده‌ده‌ن و ئاسايشى وزه ده‌كه‌وێته مهترسييهوه.
ئه‌و وه‌زيرى پێى وايه به بێ زيادبوونى ناوه‌ندى رێژه‌يى وه‌به‌رهێنان، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له ئاسيا زياتر ده‌بێت له وڵاتانى پيشه‌سازى و ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى وزه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، كه گه‌ڕان به دواى سه‌رچاوه‌ى جێگره‌وه‌دا كاتێكى زۆرى ده‌وێت و ئاڵۆزه.
وه‌زيره‌كه‌ى سعووديه له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى حه‌وته‌مى وه‌زيرانى وزه‌ى ئاسيا له شارى بانكۆكى تايله‌ند قسه‌يكرد و باسى ئه‌و گۆڕانكارييه خێرايانه‌ى كرد، كه به‌سه‌ر بازارى وزه‌ى جيهاندا هاتوون.
خالد عه‌بدولعه‌زيز فالح گوتيشى: كيشوه‌رى ئاسايا رووى له گه‌شه‌ى ئابوورى بێوێنه كردووه و به‌رده‌وام ئاستى گوزه‌رانى دانيشتوانى رووى له بهرزبوونهوهيه و رۆڵيشى له گه‌شه‌ى ئابوورى جيهاندا هه‌ڵده‌كشێت و تا 2050 نيوه‌ى ئابوورى جيهان ده‌كه‌وێته ئاسياوه.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ره‌وشه نوێيه زياتر له مليارێك ئاسيايى به بێ كاره‌با ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چونكه تا 2050 دانيشتوانى ئاسيا مليارێك تێده‌په‌ڕێنێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات خواست له‌سه‌ر وزه به رێژه‌ى %60 بۆ %70 زياتر بێت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى رياز