مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت و مووچەی پەروەردەكانی دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "رۆژی یەكشەممە بەرواری 5/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت. ھەروەھا رۆژی دوو شەممە بەرواری 6/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت".

ھەر بەپێی خشتەكە، رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 7 و 8/11/2017، مووچەی مانگی 8 ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت. رۆژی پێنج شەممە بەرواری 9/11/2017، مووچەی مانگی8 ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.