پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس ئاشكرا ده‌بێت
زێدان گۆڕانكاری كردووه و دیسان مه‌ترسی له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری دروست بووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌مشه‌و زینه‌دین زێدان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لاس پاڵماس پشتی پێده‌به‌ستێت، له پێكهاته‌كه‌دا له هێڵی به‌رگری گۆڕانكاری كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لاس پاڵماس ئاشكرا كردووه.
له هێڵی پێشه‌وه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتی به ماركۆ ئاسێنسیۆ به‌ستووه، له له شوێنی رافایل ڤاران و له هێڵی دواوه به‌رگری ڤایخۆ له پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌بینرێت كه یه‌كه‌مجاره به درێسی ریال مه‌درید له لالیگا یاری ده‌كات.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و:
گۆڵپارێز: كیكۆ كاسیا
به‌رگریكاران: ناچۆ، ڤایخۆ، رامۆس و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: تۆنی كرووس، كاسێمیرۆ و ئیسكۆ
هێرشبه‌ران: ئاسێنسیۆ، بێنزێما و رۆناڵدۆ
پێكهاته‌كه‌دا به شێوه‌ی (4ـ3ـ3) ده‌بێت، یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیش له‌مانه پێك دێن: موها، سیۆ هێرناندێز، مایۆرال، مۆدریچ، یۆرێنتی، سیبایۆس و ڤازكێز.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا مه‌ترسی له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید دروست ده‌كات و نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید به‌و كارتانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ناتوانێت به‌م نزیكانه كێشه‌ی هێڵی به‌رگری چاره‌سه‌ر بكات.
ریال مه‌درید له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و میوانداریی یانه‌ی لاس پاڵماس ده‌كات، یانه‌ی شایانه له دوایین دوو یاری خۆی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس كه‌وتۆته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، دوایینجار ئه‌م دوو یانه‌یه له لالیگا وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی بێرنابیۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن كه تێیدا یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، كه تێیدا گاریس به‌یل له خوله‌كی 47 به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه. گۆڵه‌كانی ریال له لایه‌ن ( ئیسكۆ گۆڵێك و دوو گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش كریستیانۆ تۆماری كرد.
.jpg)