پارێزگاكانی هه‌رێم داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ن، بۆ پێدانی مووچه پشت به تۆماری بایۆمه‌تری ببه‌ستێت
ئه‌و لیسته‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقه، كه‌متر له ناوی 700.000 فه‌رمانبه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه.
له نامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمدا كه كۆپیه‌كی به‌ده‌ست كوردستان 24 گه‌یشتووه، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و دا‌واشیان كردووه، ده‌سته‌به‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره بێت، كه پشت به تۆماری بایۆمه‌تری ده‌به‌ستێت. نه‌ك ئه‌و ئاماره‌ی كه له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه، چونكه وه‌ك له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌و لیسته‌ی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقه، كه‌متر له ناوی 700.000 فه‌رمانبه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، له‌كاتێكدا ئێستا زیاتر له ملۆنێك و دووسه‌د مووچه‌خۆر به‌فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دا‌واشیان له حكومه‌تی عێراق كردووه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی گشتی.

