هانده‌رانی ریال مه‌درید خراپترین یاریزانانی یانه‌كه‌یان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
كریستیانۆ به سێیه‌م خراپترین یاریزانی یانه‌كه‌یان داده‌نێن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، له پێناو ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كانی ریال مه‌درید راپرسییه‌كی بۆ دۆخی یانه‌ی شایانه ئه‌نجامداوه و تێیدا خراپترین یاریزانه‌كانی ده‌ستنیشان كردووه كه به‌هۆكاری ئاستنزمی یانه‌كه داده‌نرێن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له راپرسییه‌كدا زۆرینه‌ی به‌شداربووان یاریزانه‌كان به هۆكاری خراپی داكشانی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌زانن.
له راپرسییه‌كه‌دا زۆرینه‌ی به‌شداربووان، كه‌ریم بێنزێما به خراپترین یاریزانی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له پله‌ی دووه‌میش ئاماژه به ناوی گاریس به‌یل ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام پێكان یه‌خه‌ی گرتووه و قورساییه‌كی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر خه‌زینه و پێكهاته‌ی یانه‌كه دروست كردووه.
هانده‌ران له راپرسییه‌كه‌دا رقی خۆیان به كریستیانۆ ده‌ڕێژن و به سێیه‌م خراپترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ له كۆی 6 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كردووه
ئه‌گه‌رچی كریستیانۆ له چامپیۆنزلیگ 6 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌ڵام پێیانوایه ئه‌م یاریزانه لالیگای ئه‌م وه‌رزه تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ری ون كردووه.
