نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت
"توانای گواستنه‌وه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌یه"
K24 - ھەولێر
عێراق نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی پاڵاگه‌كانی باشووری عێراق ده‌كات و به‌مزوانه‌ش نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی پاڵاگه‌كانی ئێران ده‌كات.
كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق، ناسراو به سۆمۆ، رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی پاڵاگه نه‌وتییه‌كانی كرماشان بكه‌ن.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، له سه‌ره‌تادا به تانكه‌ر و دواتریش بۆرییه‌كی نه‌وتی داده‌مه‌زرێنن كه توانای گواستنه‌وه‌ی 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌یه بۆ پارێزگای كرماشانی ئێران.
حكومه‌تی به‌غدا، به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر ده‌گوازێته‌وه بۆ باشووری عێراق بۆ پاڵاگه نه‌وتییه‌كان.