كریستیانۆ هه‌موو شتێكی بۆ هاوڕێیه‌كانی باس كردووه
كریستیانۆ باسی شكستی بارسێلۆنای بۆ یاریزانه‌كان كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به هاوڕێیه‌كانی راگه‌یاندووه كه له یارییه‌كانی داهاتوو چاوه‌ڕوانی شكستی بارسێلۆنا بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، له هه‌واڵێكدا گفتووگۆیه‌كی نێوان كریستیانۆ و یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به هاوڕێیه‌كانی راگه‌یاندووه كه چیتر خاڵ له‌ده‌ست مه‌ده‌ن و چاوه‌ڕوانی شكست بارسێلۆناش بن.
كریستیانۆ به هاورێیه‌كانی گوتووه كه بارسێلۆنا یاری زه‌حمه‌تی له‌پێشه و پێشبینی شكستی له‌سه‌ریه‌كی لێده‌كرێت و گه‌یشتنی ریال مه‌دریدی پۆ پێشه‌نگی لالیگا به ئه‌گه‌رێكی نزیك وه‌سف كردووه.
ریال مه‌درید له كۆی 11 یاری رابردوو، 23 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت، له‌و كاته‌ی بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش له كۆی 7 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه.
