ئێمری بە نھێنی لەگەڵ نێیمار کۆبۆتەوە

ئێمری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كان ئه‌نجام داوه‌

ئۆنای ئێمرێ راھێنەری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فرەنسی بەر لە یارییەکەی رۆژی سێشەمەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەندەرلەختی بالجیکا بە نھێنی لەگەڵ ئەستێرەکەی برازیل و یانە پاریسیەکە  کۆبۆتەوە.

رۆژنامەی (مارکا)ـی ئیسپانیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 6 نۆڤێمبه‌ری باس لەوەدەکات، ئێمری لەگەڵ سەرجەم یاریزانە بڕازیلیەکانی تیپەکەی کۆبۆتەوە و بە تایبەتیش لەگەڵ نێیمار بە جیا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو لێکتێنەگەیشتنەی لەگەڵ نێیمار ھەیبوو لە راھێنانەکانی ئەم دوایەی تیپەکەی.

لە رۆژنامەکدا ھاتووە، ئۆنای سەرسامی خۆی نەشاردۆتەوە بە ئاست و ئەنجامی نێیمار، بەڵام داوای لێکردووە زۆر لەوە باشتر لە یارییەکان دەربکەوێت و ئاستی باشتر پێشکەش بکات.

ئێمری ئه‌وه‌شی به‌ نێمار گووتووه‌ كه‌ یانەکەی پایتەختی فرەنسا خواستی بردنەوەی خولی فرەنسی و چامپۆنزلیگی ھەیە، بۆیه‌ ده‌بێت ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكات.

ھەر لە رۆژنامەکە دا ھاتووە، کە نێیمار و راھێنەرکەی کیشەکانی نێوانیان چارەسەر کردووە، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه‌ دوورخستنەوەشی لە دواین یاریی لیگا وەن، بەھۆی بوونی پێکانەوە بووە.

رۆژنامەی (پاریسیان)ـی فرەنسی پێشووتر ئاماژەی بەوە کرد بوو، کێشەیه‌ك لە نێوان نێیمار و ئۆنامی ئیمری له‌ نێو ماڵه‌ پاریسییه‌كه‌ دروستبووه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرا بوو كه‌ سه‌ره‌ڕای گرێبه‌سته‌ خه‌یاڵییه‌كه‌ی، به‌ڵام ئێمری وەک یاریزانەکانی تر مامەڵە لەگەڵ  نێیمار دەکات، لە کاتێکدا نێیمار دەیەوێت مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ بکرێت.

رۆژنامە برازیلیەکانیش دووپاتی دەکەنەوە کە نێیمار باوەڕی بە تواناکانی ئێمری نییە، بە تایبەت لەوە دەردەکەوێت لە وانەکانی ڤیدیۆیی ئەو راھێنەره‌، نێیمار بەردەوام رەخنەی لێدەگرێت.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم