ده‌ستگيركردنى ملياردێرێكى سعووديه نرخى نه‌وتى به‌رز كرده‌وه
له هاوينى 2015ه‌وه ئه‌و نرخه‌ى به خۆوه نه‌بينيوه
K24 – هه‌ولێر:
نرخى نه‌وت، به‌رز بوويه‌وه و گه‌يشته به‌رزترين ئاستى كه له ته‌مموز/ يۆليۆى 2015ه‌وه ئه‌و نرخه‌ى به خۆوه نه‌بينيوه.
له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵمه‌تى سعووديه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى به‌ناوبانگى ئه‌و وڵاته له ناوياندا مير وه‌ليد بن ته‌ڵاڵ ده‌ستگيركرا، نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى جيهاندا هه‌ڵكشا.
كاتژمێر 14:48ى ئه‌م ئێواره به كاتى گرنيچ نرخى نه‌وتى خامى برنت به رێژه‌ى %0.42 يان 26 سه‌نت هه‌ڵكشا و نرخى به‌رميلێك بووه 62.33 دۆلار و به‌م جۆره له هاوينى 2015ه‌وه نرخى نه‌وت نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و به‌هايه.
هه‌روه‌ها نرخى خامى خۆرئاواى ته‌كساس به رێژه‌ى %0.13 هه‌ڵكشا و 7 سه‌نتى هاته سه‌ر و بووه 55.71 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رميلێك. ئه‌ويش به هه‌مان شێوه له هاوينى 2015ه‌وه نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌و نرخه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، سعووديه ليژنه‌يه‌كى باڵاى به سه‌رۆكايه‌تى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى سعووديه پێكهێنا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ئه‌و ليژنه‌يه بڕياريدا ژماره‌يه‌ك مير و وه‌زير و وه‌به‌رهێنى به‌ناوبانگى سعووديه ده‌ست به‌سه‌ر بكات. له ناوياندا وه‌ليد بن ته‌ڵاڵ ميلياردێرى سعوودى و وه‌زيرى پاسه‌وانى نيشتيمانى مير موتعه‌ب بن عه‌بدوڵڵا ده‌ستگيركران.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى، RT