چاره‌نووسیی ئه‌و ژنه‌ی "په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست"ی بۆ تره‌مپ به‌رز كرده‌وه
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد روویدا
K24 - هه‌ولێر:
جوولی برێكسمان، ئه‌و ژنه پایسكلسوارهی له كاتی تیپه‌ڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاستی به روویدا به‌رزكرده‌وه، كه ئاماژه‌یه بۆ "جنێو"، كاره‌كه‌ی له ده‌ستدا.
وێنه‌كه‌ی جوولی، به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و توویته‌ر بڵاوكرانه‌وه، هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، كاره‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌یان به كارێكی مه‌زن وه‌سفكرد.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، كه جوولی كاری تێدا ده‌كات، دواجار كۆمپانیاكه ئه‌و ژنه‌ی به پێشێلكردنی سیاسه‌تی كۆمپانیا وه‌سف كرد و له كاره‌كه‌ی دووری خسته‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی