ریال مه‌درید سووپرایزێكی بۆ كریستیانۆ ئاماده كردووه
پێرێز ده‌یه‌وێت كریستیانۆ له مێسی نزیك بكاته‌وه
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌نیازه پێشكۆتایی هاتنی ساڵی2017 سوپرایز بۆ رۆناڵدۆ بكات و مووچه‌ى ئه‌ستێره پورتوگالييهكه له مووچه‌ى ساڵانه‌ى مێسى نزيك بكاته‌وه.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئێدواردۆ ئێندا له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی چیرێنگیتۆی ئیسپانی رایگه‌یاند، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێشكۆتایی هاتنی ساڵی 2017 گرێبه‌ستی كریستانۆ رۆناڵدۆ نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رایگه‌یاندووه كه مێسی له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵانه 50 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت مووچه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكاته‌وه و تا ساڵی2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات كه رۆناڵدۆ ساڵی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌كۆتایی دێت، پێشتریش ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالییه رایگه‌یاندبوو نایه‌وێت چیدی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نوێ بكاته‌وه.
