مێسی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ شكاندی ئه‌م 8 ریكۆرده ده‌دات
پێشبینی ده‌كرێت له كورترین ماوه ریكۆردێكیان بشكێنێـت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی ئه‌م وه‌رزه بۆ شكاندنی 8 ریكۆرد كۆشش ده‌كات.
1ـ گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ: لیۆنێل مێسی له مێژووی چامپیۆنزلیگ 97 گۆڵی تۆمار كردووه، ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بشكێنێت كه به 110 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی مێژووی چامپیۆنزلیگی گرته‌وه.
2ـ خاوه‌نی زۆرترین ناسناو له مێژووی تۆپی پێ: لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ تا ئێستا خاوه‌نی 30 ناسناوه، ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ریكۆردی رایان گیگز بشكێنێت كه به 36 ناسناو خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی جیهانه، له پله‌ی دووه‌م لڤیتۆر بایا ئه‌ستێره‌ی پێشووی یۆرۆ به 35 ناسناو دێت، ئێنێستا خاوه‌نی 32 ناسناوه، گاری نیڤڵ و دانی ئالڤێس 31 ناسناویان بردۆته‌وه.
3ـ خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ: لیۆنێل مێسی تا ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ریكۆردی پاكۆ خینۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌درید بشكێنێت كه خاوه‌نی 6 ناسناوی ئه‌ورووپایه، له دوای ئه‌ویش دی ستیفانۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی زاراگۆزا و ریال مه‌درید دێت به 5 ناسناو.
4ـ زۆرترین ناسناوی ئه‌ورووپی: مێسی 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگ و 3 سووپه‌ری ئه‌ورووپای بردۆته‌وه، به‌مه‌ش خاوه‌نی 7 ناسناوی ئه‌ورووپییه، ده‌یه‌وێت ریكۆردی ئه‌م یاریزانانه بشكێنێت كه خاوه‌نی 9 ناسناون (دانی ئالڤێس، پاولۆ مالدینی، ئاری هان ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی.
5ـ زۆرترین گۆڵ بۆ یه‌ك یانه: مێسی له كۆی 600 یاری، 523 گۆڵی ته‌نیا بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام گێرد موله‌ری ئه‌ڵمانی خاوه‌نی 525 گۆڵ، جۆزیف بیكان خاوه‌نی 534 گۆڵ، 643 لپێپی له‌گه‌ڵ سانتۆس.
6ـ زۆرترین به‌شداریكردن به درێسی بارسێلۆنا: مێسی 600 یاری به درێسی بارسێلۆنا كردووه، ئاندرێس ئینیێستا خاوه‌نی 642 یارییه و چاڤی هێرناندێز 767 یاری كردووه و خاوه‌نی زۆرترین یارییه به درێسی بارسا.
7ـ خاوه‌نی زۆرترین سه‌ركه‌وتن له ئیسپانیا: ئیكه‌ر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید 334 یاری له ئیسپانیا بردۆته‌وه، زوبیزارێتای گۆڵپارێزی پێشووی بلباو و بارسێلۆنا و ڤالێنسیا 333 یاری بردۆته‌وه، رائول گۆنزالێز 322، چاڤی هێرناندێز 312، لیۆنێل مێسی له دوای ئه‌م یاریزانانه دێت به 298 سه‌ركه‌وتن.
.jpg)