چۆن به‌رهه‌ڵستكارانی پاكتاو كرد؟ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بیرۆكه‌ی له‌م حه‌وت سیناریۆیه وه‌رگرتووه
هه‌مووان له بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی، به بێ ئه‌زموون و نه‌گونجاو بۆ یارییه سیاسییه‌كان وه‌سفییان كردووه، به‌ڵام دواجار هه‌مووانی شۆك كرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌مووان له بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی، به بێ ئه‌زموون و نه‌گونجاو بۆ یارییه سیاسییه‌كان وه‌سفییان كردووه، به‌ڵام دواجار هه‌مووانی شۆك كرد. توانی پێگه‌ی خۆی له داهاتووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات، قایم بكات.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین، له هه‌ڵمه‌تێكی پاكتاوكردندا، توانی ركابه‌ره سیاسییه‌كانی، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له داهاتوو ده‌بوونه كۆسپ له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌كه‌ی، رابماڵێت و 11 ئه‌میر 4 وه‌زیر و ده‌یان كه‌سى كه پێشتر له پۆستی وه‌زیریدا بوونه، ده‌ستگیركرد.
ئێستاش هۆتێلی ریتز كارلتۆن له ریازی پایته‌خت، به ته‌واوه‌تی چۆڵ كراوه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵی شا، له‌ژێر چاودێری به‌كارده‌هێنرێت.
پێشتریش محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، فڕۆكه‌خانه‌ی فڕۆكه تایبه‌ته‌كانى داخست بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵاتنی گه‌وره بازرگانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكات، هه‌ندێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كان، كۆتایی نه‌هاتووه.
بن سه‌لمان، له‌گه‌ڵ ته‌واوی تێبینییه‌كان له‌سه‌ری، به‌تایبه‌تیش له رووی ته‌مه‌ن و پێگه‌ی سیاسی و كه‌مئه‌زموونی، به‌ڵام بیرۆكه‌ی پاكتاوكردنی به‌رهه‌ڵستكارانی، له حه‌وت سیناریۆی مێژوویی وه‌رگرتووه، كه هه‌ندێكیان بۆ چاخی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "هه‌فت پۆست"، یه‌كێك له‌و بیرۆكانه‌ی سوودییان لێوه‌رگیراوه، رووداوی "ئه‌جاسوكل سه‌قلییه" كه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كوشت و له كتێبی "ئه‌میر"ی میكیاڤیلی باسی لێوه‌كراوه.

يه‌كه‌م: ئه‌جاسوكلی یۆنانی: هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كوشت:
به گوێره‌ی كتێبه‌كه، ئه‌جاسوكلی یۆنانی، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه كرد، هه‌رزوو بڕیاریدا به هێز ببێته شای ساراكوزا، كه ئێستا سه‌ر به هه‌رێمی سیسیلی ئیتاڵیایه.
ئه‌جاسوكل، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به‌ناوی "كرتانجی" رێككه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران بانگهێشت بكات، دواتریش ته‌واوی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كوشت و خۆیشی وه‌ك شا ناساند.
دووه‌م: ئۆلڤێرتۆ داڤیرمۆیه، ئه‌و منداڵه‌ى خاڵى خۆى كوشت:
یه‌كێكی دیكه له نموونه‌كانی هاوشێوه، چیرۆكی ئۆلڤێرتۆ داڤیرمۆیه، كه له ساڵی 1476 له شاری ڤێرمۆی ئیتاڵیا له دایكبووه، له‌لایه‌ن خاڵییه‌وه به‌خێوكراوه و گه‌وره كرا، دواتریش په‌یوه‌ندی به سوپا كرد، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه له ژێر فه‌رمانی هیچ كه‌سێكدا بێت، بۆیه بڕیاریدا خۆی ببێته كه‌سی یه‌كه‌م.
به گوێره‌ی كتێبیی "مير"ی میكیاڤیلیی، دوای ئه‌وه‌ی ئۆلڤێرتۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رباز بووه، بڕیاریداوه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه و له‌گه‌ڵ خاڵه‌كه‌یدا كۆببێته‌وه و پێشوازی لێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیدا 100 ئه‌سپسواری بردووه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ودا، سوارچاكه‌كان، هاتنه ناو هۆڵه‌كه و ته‌واوی ئاماده‌بووانییان كوشت، دواتریش له‌گه‌ڵ ئۆلڤێرتۆ گه‌یشتنه لای كۆشكی فه‌رمانڕه‌وایی وڵات و گه‌مارۆیاندا، داوتریش خۆی وه‌كو فه‌رمانڕه‌وا ناساند و ته‌نها یه‌ك ساڵ له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه و له ساڵی 1520 له‌لایه‌ن قه‌یسه‌ر "بۆرجیا"وه له سێداره درا.

سێيه‌م: ناپليۆن و كوده‌تاى تشرين:
سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی مێژووی، "كوده‌تای تشرین"ی ناپلیۆن پۆناپه‌رته، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1799 له میسر گه‌ڕایه‌وه، به‌سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه سیاسی و ئیدارییه‌كانی وڵات‌دا هاته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ى ياسادانانى گواسته‌وه بۆ شارى سان كلۆد و ناپليۆن كرايه سه‌ركرده‌ى پاراستنى پاريس. ئه‌وه‌ش ناڕه‌زايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى پێنجسه‌د كه‌سى لێكه‌وته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ناپليۆن چووه ناو هۆڵى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و وتارێكى ئيستفزازى پێشكه‌شكرد.
وتاره‌كه‌ى ناپليۆن بووه هۆى تووڕه‌بوونى ژماره‌يه‌ك نوێنه‌ر و به‌ڕووى ناپليۆندا هه‌ڵشاخان.
لوسيان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ربازه‌كانى قه‌ناعه‌ت پێكرد، كه ناپليۆن دڵسۆزى فه‌ره‌نسايه و سه‌ربازه‌كانى پاسه‌وانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه چوونه هۆڵه‌كه‌وه و نوێنه‌ره ناڕازييه‌كانيان ده‌ستگيركرد.
بۆ ئه‌وه‌ى كوده‌تاكه‌ى خه‌سڵه‌تێكى ياساييانه وه‌ربگرێت، له 1799 ده‌ستوورێكى نوێ بۆ فه‌ره‌نسا دانرا و ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندن سێ كه‌سى بۆ پاڵێورا كه يه‌كێكيان ناپليۆن بوو.

چواره‌م: محه‌ممه‌د عه‌لى پاشا و كوشتارى مه‌ماليك:
ئه‌م چيرۆكه له مێژووى عه‌ره‌بدا به‌ناوبانگه و پێى ده‌وترێت كوشتارى قه‌ڵا يان كوشتارى مه‌ماليك و تێيدا محه‌ممه‌د عه‌لى پاشا رۆژى 1ى ئازار/ مارسى 1811 هه‌موو نه‌ياره‌كانى خۆى له مه‌ماليك پاكتاو كرد.
رووداوه‌كه ئه‌و كاته روويدا كه محه‌ممه‌د عه‌لى پاشا پلانى دانابوو هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى نه‌جد له دوورگه‌ى عه‌ره‌بى بكات بۆ سه‌ركوتى وه‌هابييه‌كان، به‌و هۆيه‌وه محه‌ممه‌د عه‌لى پاشا داواى له رێبه‌رانى مه‌ماليك كرد له قه‌ڵا كۆببنه‌وه بۆ راوێژكردن و رێزنان له‌و سوپايه‌ى به‌ره‌و دوورگه‌ى عه‌ره‌بى ده‌ڕۆيشت.
له رۆژى ئاهه‌نگه‌كه‌دا مه‌ماليكه‌كان به جلوبه‌رگه رازاوه‌كه‌يانه‌وه هاتبوون. دواى ئاهه‌نگه‌كه محه‌ممه‌د عه‌لى پاشا داواى لێ‌كردن له‌گه‌ڵ كاروانى سوپادا رێ بكه‌ن. له‌و ساته‌دا سوپا له ده‌روازه‌كانى قه‌ڵاوه ده‌ركه‌وتن و ده‌رگاكانيان داخست و زياتر له 500 سه‌ركرده و ده‌ستوپێوه‌ندى مه‌ماليكه‌كانيان كوشت.
پێنجه‌م: ئه‌نوه‌ر سادات: شۆڕشى راستكردنه‌وه
له 1971 ئه‌نوه‌ر سادات دواى يه‌ك ساڵ له بوونى به سه‌رۆكى ميسر وتارێكى دا و تێيدا ده‌سته‌واژه‌ى شۆڕشى راستكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنا بۆ راماڵينى ناسرييه‌كان له ناوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات له ميسر.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى سادات بۆ كۆتايهێنان بوو به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له ده‌وروبه‌رى بوون و سه‌ر به سه‌رۆكى پێشووى ميسر جه‌مال عه‌بدولناسر بوون. له به‌ناوبانگترينيان عه‌لى سه‌برى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و شه‌عراوى جومعه وه‌زيرى ناوخۆ و محه‌ممه‌د فايه‌ق وه‌زيرى راگه‌ياندن و محه‌ممه‌د له‌بيب شه‌قير سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سامى شه‌ره‌ف سكرتێرى سه‌رۆك كۆمار بوون.
يه‌كێك له ئه‌فسه‌رانى ئيداره‌ى چاودێرى له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به ساداتى راگه‌ياندبوو، پيلانێك هه‌يه له دژت و تۆ له‌ناو ده‌به‌ن. له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانيارييه سادات وه‌زيرى ناوخۆى له كار لادا و پێنج وه‌زيرى ديكه‌ش دژى ئه‌و بڕياره‌ى سادات وه‌ستانه‌وه و ده‌ستيان له‌كاركێشايه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سند كردن. كه ديارترينيا وه‌زيرى به‌رگرى و راگه‌ياندن بوون.
سادات وتارێكى مێژوويى دا و تێيدا رايگه‌ياند، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ناوه‌نده‌كانى هێزدا بوون ده‌ستگيركران و دواتر ورده‌كارى رووداوه‌كانى گێڕايه‌وه.
شه‌شه‌م: سه‌دام حوسێن: كوشتارى هۆڵى خولد
رووداوه‌كه له ته‌مموز/ يۆليۆى 1979 روويدا. سه‌دام حوسێن ژماره‌يه‌ك له هاوڕێكانى خۆى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى به‌عسى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى حزب له سووريا پيلانيان گێڕاوه بۆ ئه‌وه‌ى كوده‌تا بكه‌ن و يه‌كێتى عێراق و سووريا رابگه‌يه‌نن.
دواى ئه‌وه‌ى له ته‌مموزى 1979 سه‌دام سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و كاته ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرى ناچار كرد، ده‌ست له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار هه‌ڵبگرێت و خۆى بووه سه‌رۆك كۆمار. له رۆژى 22ى ته‌مموز، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى به سه‌ركرده و كاديرانى به‌عس ئه‌نجامدا و هيچ كام له به‌شداربووان هۆكارى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان نه‌ده‌زانى.
له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا سه‌دام گوتى: پيلانگێڕييه‌ك له دژمان له ئارادايه و هه‌ريه‌ك له عه‌دنان حه‌سه‌ن حه‌مدانى، غانم عه‌بدولجه‌ليل، محه‌ممه‌د عايش، محه‌ممه‌د مه‌حجوب و چه‌ند كه‌سێكى ديكه هه‌ڵسنه‌وه له‌ناو ئاماده‌بووان و له هۆڵه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و دواتر هه‌موويان كوژران.
پاشان مه‌جليسى قياده‌ى سه‌وره له 29ى ته‌مموزى 1979 بڕياريدا دادگايه‌كى تايبه‌ت بۆ دادگاييكردنى پيلانگێڕان پێكبهێنرێت و له 7ى ئاب/ ئۆگستى 1979 دادگا دانيشتنى ئه‌نجامدا و 68 كه‌سى دادگاييكرد و 22يان به له‌سێداره‌دان و 33يان به بێ تاوان و 13يان وه‌ك تۆمه‌تبار سزايان بۆ دياركرا. رۆژى 8ى ئاب وه‌ته يه‌ك رۆژ دواتر 22 كه‌سى حوكمدراو به له‌سێداره‌دان به بێ ئه‌وه‌ى هيچ مافێكى به‌رگرى له خۆكردنيان پێ بدرێت له سێداره دران.

حه‌وته‌م: شه‌وى درێژى چه‌قۆكان
له نێوان 30ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ تا 2ى ته‌مموز/ يۆليۆى ساڵى 1934 ئه‌دۆڵف هيتله‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئه‌ڵمانيادا له ناو هه‌ردوو فيرقه‌ى كه‌تيبه‌كانى گه‌رده‌لوول و چه‌كداره ميليشياكانى نازى نه‌ياره‌كانى خۆى له ناو برد.
ئه‌و كاته كه‌تيبه‌كانى گه‌رده‌لوول ژماره‌ى ئه‌ندامانيان له سه‌رووى 5 مليۆنه‌وه بوو له ژێر سه‌ركردايه‌تى ئيرنست روهۆم بوون و كرده‌وه‌ى توندوتيژييان له شه‌قامه‌كان ئه‌نجامده‌دا.
هيتله‌ر بڕواى وابوو، ئه‌وه ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى. هه‌ربۆيه له شه‌وى 30ى حوزه‌يراندا هيتله‌ر به چه‌قۆ بڕيارى له ناوبردنى 85 سه‌ركرده‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى دا و هه‌زاران نه‌يارى ده‌ستگيركرد و خۆيشى چووه ميونخ بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌ستى خۆى روهۆم ده‌ستگير بكات و دواتر له 2ى ته‌مموز/ يۆليۆى هه‌مان ساڵدا له سێداره‌ى دا.