3 ھاووڵاتی كورد لە سێدارەدران
ناوەندێك لە سێدارەدانی ئەو ھاووڵاتیانەی راگەیاند
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی ناوەندێكی مافی مرۆڤ، دوێنێ سێ ھاووڵاتی كوردی خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدران.
بەپێی ناوەندی دیموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، حوكمی لە سێدارەدانی 4 كەس لە زیندانی شاری ورمێ بەڕێوەچوو كە 3 كەسیان كوردبوون.
ھەر بە گوێرەی سەرچاوەكە ئەو 3 ھاووڵاتییە كوردە خەڵكی شارەكانی ورمێ و نەغەدەی رۆژھەڵاتی كوردستانن و بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە ھۆشبەرەكان لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران، حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپابوو و رۆژی رابردوو لە زیندانی دەریا ی شاری ورمێ لەسێدارەدران.