ئه‌ردۆغان: رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌مه‌كی نییه و په‌یكه‌ربه‌ندی ناوچه‌كه بۆ سه‌ده‌ی داهاتوو رێكده‌خاته‌وه
سه‌رۆككۆماری توركیا: ره‌هه‌نده دوور و نزیكه‌كانی به‌لای توركیاوه جێگای بایه‌خه

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌ڕه‌مه‌كی نییه و ره‌هه‌نده دوور و نزیكه‌كانی به‌لای توركیاوه جێگای بایه‌خه".
ئه‌ردۆغان له‌وكاته‌ی گوتاری هه‌فتانه‌ی له به‌رده‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی پارته‌كه‌ی پێشكه‌شكرد گووتی: "ئه‌و رووداوانه‌ی جیهان و ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن پرۆسه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی ریشه‌یی له ئارادایه و له توانایدایه شێوه‌و رووخساری سه‌ده‌ی نوێ پێكبێنێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "توركیا له پاش شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییه‌وه كه هێزی داگیركه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌نادۆڵی له شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی داگیركرد، ئێستا به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت".
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: "هه‌ر رووداوێك له‌و بارودۆخه‌ی چوار پێنج ساڵی رابردوو له توركیا روویداوه، ده‌ریخست وهرزێكن له وه‌رزه‌كانی ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی وڵاتیان كردوه‌ته ئامانج".