به‌نكی ناوه‌ندی عێراق سزایه‌كی دیكه‌ی ئابووری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دۆلار و دراوی بیانی بده‌نه ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق به بریارێكی فه‌رمی، فرۆشتنی دۆلار و دراوه بیانییه‌كانی به هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌عه كردووه.
به گوێره‌ی نوسراوێكی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق كه دوێنێ سێشه‌ممه، ئاراسته‌ی هه‌موو بانكه‌كان كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت دۆلار و دراوی بیانی بده‌نه ئه‌و بانكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن.
به‌نكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یان پشتیان به بریاری ژماره 58ی رۆژی 12/10/2017ى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ستووه، كه تایبه‌ته به قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی دراوی بیانی به‌و به‌نكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ی لقیان له هه‌رێم هه‌یه و به‌نكی ناوه‌ندی جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و بڕیاره ده‌كاته‌وه.
وه‌ك له بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوون به‌و بڕیاره له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وا به‌بڕیاری به‌نكی ناوه‌ندی ئه‌و به‌نكانه داده‌خرێن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌وان سزای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن.
