ساوڵ نیگوێز له باره‌ی چوونی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ڵامی كوردستان24ـی دایه‌وه
ساوڵ نیگوێز ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی بۆسكێتس؟
.jpg)
K24 ـ مه‌درید
له كاتی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كۆستاریكا، ساوڵ نیگوێز، ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له وه‌ڵامێكی كوردستان24ـدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له ئێستادا ناتوانێت بیر له بارسێلۆنا بكاته‌وه.
شوكر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا، گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ساوڵ نیگوێزی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كرد و تێیدا رازی دڵی خۆی له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا دركاند.
نیگوێز له به‌رسیڤی كوردستان24 گوتی: من ماوه‌یه‌كی كورته گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێكردۆته‌وه، هه‌ست به شانازیش ده‌كه‌م كه رۆژێكدا بێت درێسی بارسا بپۆشم، به‌ڵام له ئێستا ناتوانم، چونكه خانه‌واده‌كه‌م له مه‌درید زۆر ئاسووده‌ن.
نیگوێز گوتیشی: له ئێستادا جگه له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بیر له هیچ یانه‌یه‌كی دیكه ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه له داهاتوو بڕیاری دیكه بده‌ن و له یانه‌یه‌كی دیكه خۆم ببینمه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا 2 ساڵه به گواستنه‌وه‌ی ساوڵ نیگوێز سه‌رقاڵه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستی هێناوه.
.jpg)