ریال مه‌درید 5 یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی بێنزێما ده‌ستنیشان كردووه
پێرێز و زیزۆ له بێنزێما بێهیوا بوونه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، 5 یاریزان بۆ شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 7 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدان بڕیاریان له‌سه‌ر فرۆشتنی كه‌ریم بێنزێما داوه و له باره‌ی شوێنگره‌وه‌كانیش گفتووگۆیان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پلانه‌كانی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی بێنزێما سه‌ره‌تا له هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهام ده‌ست پێده‌كات و له ئه‌گه‌ری شكستهێنان به ئاراسته‌ی رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی بایرن میونشن هه‌نگاو ده‌نێن.
له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی سه‌ره‌وه، فلۆرێنتینۆ پێرێز هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی پاوڵۆ دیبالای هێرشبه‌ری یوڤێنتۆس ده‌ستپێده‌كات.
پێرێز له‌گه‌ڵ زیزۆ گفتووگۆی له باره‌ی 2 یاریزانێكی دیكه كردووه كه پێكهاتوون له ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و تیمۆ وێرنه‌ری هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانیا.
