سه‌رۆك بارزانی یه‌كێك له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه موسڵمانه‌كانه
مه‌سعود بارزانی یه‌كێك له كاریگه‌رترین 500 كه‌سایه‌تی جیهانی ئیسلامیه
K24- هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی یه‌كێك له كاریگه‌رترین 500 كه‌سایه‌تی جیهانی ئیسلامیه.
سه‌نته‌ری ئیسلامی شاهانه بۆ توێژینه‌وه ستراتیژیه‌كان كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردنه، ساڵانه لیستی كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهانی ئیسلامی بڵاوده‌كاته‌وه، له لیستی ساڵی 2018 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی یه‌كێك له كاریگه‌رترین 50 كه‌سایه‌تی موسڵمانی جیهانه.
له‌نێو كه‌سایه‌تیه‌كاندا چه‌ندین سه‌رۆك و شا و كه‌سایه‌تی له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كاندا هه‌ن، وه‌ك: شێخی ئه‌زهه‌ر، ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه، شا عه‌بدوڵڵا شای ئوردن، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ش.
هه‌روه‌ها ئه‌و لیسته ناوی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ئاینی وه‌ك: عه‌لی جومعه موفتی كۆماری میسر، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی ئاینی له عێراق، صادق خان شاره‌داری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه‌ی موسڵمان له‌خۆ ده‌گرێت.