"بڕیاره ناده‌ستوورییه‌كانی عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی پێشویین نه‌ك ریفراندۆم"
"ئه‌مه‌ریكا عێراقی راده‌ستی ئێران كردووه و ئه‌و راستییه‌ش داناپۆشرێت"
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری كه‌ركووك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باره‌ت به لێدوانێكی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌ی پشێوی وه‌سف كردبوو، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەوەی سەرچاوەی پشێویە، بڕیار و كردەوە نادەستوورییەكانی عەبادی و حكوومەتەكەیەتی، نەك دەنگی ئاشتییانەی كوردستان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دووپاتی ده‌كاته‌وه، گەلی كوردستان بەشێوەیەكی ئاشتییانە و دیموكراتی دەنگی خۆی داوە و بۆ چی كارێكی دیموكراتی و ئاشتییانە دەبێ ئەوەندە دژایەتی بكرێت؟
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌وه‌شی گوتووه، كه به سەبر و تەحەمولی عەبادی دۆخەكە چارەسەر دەكەین، له به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووی پرسیار ئاراسته‌ی جه‌یمس ماتیس ده‌كات و ده‌ڵێت: "لە بەڕێز وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دەپرسین كام سەبر و تەحەمولی عەبادی باس دەكات؟ بەكارهێنانی هێز لەدژی خەڵك و ئاوارەكردنی 180 هەزار کەس لە خەڵكی كوردستان سەبر و تەحەمولە؟ ئەنجامدانی تاوان و ئازاردانی خەڵك و ئیجرائاتی نادەستووری لەدژی هاووڵاتیان و كوردستان سەبر و تەحەمولە؟".
ئه‌و ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كه‌ركووك له په‌رله‌مان، بڕیار و كرده‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌بادی و حكوومه‌تی عێراق به ناده‌ستووری داده‌نێت و ده‌ڵێت: "ئەوەی سەرچاوەی پشێویە بڕیار و كردەوە نادەستوورییەكانی عەبادی و حكوومەتەكەیەتی نەك دەنگی ئاشتیانەی كوردستان".
روونیشی ده‌كاته‌وه، عەبادی و گرووپە شیعییەکان بە تانكی ئابرامز و چەكی ئەمەریكی پەلاماری پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانیان داوە، ئەو پێشمەرگەیەی كە بە خوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند و یارمەتی ئەو عەبادییەی دا کە مووسڵ رزگار بكات.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا له عێراق شكستی هێناوه و وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی ئێران كردووه، ئه‌و راستییه‌ش به‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری به‌رگری داناپۆشرێت.